داوای دابین کردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی دژە درۆنیان بۆ پارێزگاری کردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کردووە.
میدیا یەکێتی بڵاویکردەوە هێزەکانی ٧٠ی ئەو حیزبە داوای دابین کردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی دژە درۆنیان بۆ پارێزگاری کردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کردووە.
کەناڵ هەشتی سەر بە یەکێتی بڵاویکردەوە لەکۆبوونەوەى ئەندامانى لیژنەى فەرماندەیی هێزەکانى 70ى و لیژنەى تایبەتى شانەى ئەمنى عێراق داواى جێگیرکردنى سیستمى دژە درۆن لە کێڵگەى گازى کۆڕمۆر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە داواکارییەکان کە ئاڕاستەى لیژنەکەى بەغداد کراوە جێگیرکردنى سیستمى دژە درۆن لە کێڵگەى گازى کۆڕمۆر بووە تاوەکو رێگرى بکات لە هەرهێرشێکى دیکەى هاوشێوە کە بکرێتە سەر کێڵگەکە چونکە بەرهەمى ئەم کێڵگەیە 70% بۆ پرسی دابینکردنى کارەبا بەکاردێت.
یەکێکى دیکە لە داواکارییەکان بەردەوامى لێکۆڵینەوەکانە بۆ دۆزینەوەى ئەو کەسانەى هێرشەکەیان ئەنجامداوە رووبەڕووى دادگا بکرێنەوە.
هەروەها پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنیەى کە لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق هەیە لەو سنورانە و جێبەجێکردنى بریارەکانى تایبەت بەو پرسە و چیدیکە بڕیارى پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى دوانەخرێت.
کەناڵ8 زانیویەتى لیژنەکەى بەغداد رایانگەیاندووە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ رێگرى لەهەر هێرشێکى دیکەى هاوشێوە.
هەروەها لیژنەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، رژدە لەسەر کۆتاییهێنان بەو هێرشانە کەلەلایەن گروپە لەیاسا دەرچوەکان ئەنجامدەدرێت و بە “تیرۆریست” ناوى بردوون.
بەگوێرەى زانیارییەکانی میدیاکەی یەکێتی هێرشەکەى دوێنێ لەدەرەوەى سنورى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکوەزیرانى عێراق خۆى چاودێرى لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنى کەسەکان دەکات و بەوردى کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بەو هێرشانە.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*