گرژبوونی پەیوەندییەکان پەیوەندییان بەسەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەنقەرە هەیە؟

گرژبوونی پەیوەندییەکان پەیوەندییان بەسەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەنقەرە هەیە؟

رێبوار حەمەلاو ئەحمەد لە ماوەی هەفتەیەکدا حکوومەتی هەرێم دوو هەڵوێستی توندی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدڕاڵ نیشانداوە و هۆشداری ئەوەشی داوە ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێن پرسی کشانەوە لە بەغدا تاوتوێ دەکات. درەنگانێکی شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی توند لە لایەن حکوومەتی هەرێم دژی حکوومەتی فیدڕاڵ بڵاوکرایەوە و تێیدا هۆشداری ئەوەیدا کە هەموو رێگایەک بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی دەگرێتە

رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

لە ماوەی هەفتەیەکدا حکوومەتی هەرێم دوو هەڵوێستی توندی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدڕاڵ نیشانداوە و هۆشداری ئەوەشی داوە ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێن پرسی کشانەوە لە بەغدا تاوتوێ دەکات.

درەنگانێکی شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی توند لە لایەن حکوومەتی هەرێم دژی حکوومەتی فیدڕاڵ بڵاوکرایەوە و تێیدا هۆشداری ئەوەیدا کە هەموو رێگایەک بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی دەگرێتە بەر.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایانە، نەوت و گازی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ببات.

بە گوێرەی زانیارییەکان راگەیەندراوەکە بەهۆی سەردانەکەی سودانی بۆ بەریتانیا بووە کە ئامانج لێی واژۆ کردنی ژمارەیەک گرێبەستن تایبەت بە وزە لە کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک بە نەوتی خوڕمەڵەشەوە.

لەوبارەوە نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە سەردانەکە لەسەر داوایەكی فەرمی حكومەتی بەریتانیایە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە جیا لە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، هاوكات لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیاكان و كەرتی كاری بەریتانی كۆدەبێتەوە و ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتن لە بوارە جیاوازەكان واژۆ دەکەن بەتایبەت لە بواری وزە وەبەرهێنان و ئاسایش.

حکوومەتی هەرێم نیگەرانە و ترسی ئەوەی هەیە بەهۆی ئەو گرێبەستانەوە نەوتی خورمەڵەی لە دەست دەربهێنرێت کە لەسەدا ٣٦ی نەوتی دەر هێنراوی هەرێمی کوردستانی لێوە بەرهەم دێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی لە بەغدا چەند داواکارییەک ئاڕاستەی بەغدا کران.

مەسرور بارزانی پێش کۆبوونەوەکە حکوومەتی ئێستای بەغدای بە ستەمکار وەسف کرد و داوای لەلایەنەکان کرد بە یەک دەنگی رووبەڕووی بەغدا ببنەوە.

لە بەرانبەردا وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ ئاشکرای کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ١١ ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە کردووە و سەڕەڕای چوار ترلیۆن ٣٠٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ.

ئاشکراکردنی ئەم زانیاریانە لە کاتێکدان حکوومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو پارەیەی بەغدا رەوانەی کردووە بەشی مووچەی مانگی دوانزە دەکات لەکاتێکدا هەر بە گوێرەی داتاکانی خودی حکوومەتی هەرێم پارەکە بە زیادەوە پارەی لەبەردەستدایە و بەڵام هێشتا مووچەی مانگی دوانزەی دابەش نەکردووە.


ئەم هەڵوێستانەی حکوومەتی هەرێم دوای گەڕانەوەی مەسرور بارزانی لە ئەنقەرەوە دێت، کە گومان دەکرێت هەڵوێستە نوێیەکان پەیوەندی بەو سەردانەوە هەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان