رۆیتەرز: ئێران نەوتەکەی بە ناوی عێراقەوە دەفرۆشێت

رۆیتەرز: ئێران نەوتەکەی بە ناوی عێراقەوە دەفرۆشێت

لە رێگای نەوتی قاچاغەوە ئێران و میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران ساڵانە سێ ملیار دۆلاریان دەست دەکەوێت

کوردنیوز:

لە رێگای نەوتی قاچاغەوە ئێران و میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران ساڵانە سێ ملیار دۆلاریان دەست دەکەوێت، ئێران نەوتی خۆی بە ناوی عێراقەوە دەفرۆشێت و لە رێگەی میلیشیاکانەوە نەوتی خۆیشی بە عێراق دەفرۆشێت.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لە عێراق، ساڵانە لە رێگای بەقاچاغ فرۆشتنی نەوتەوە نزیکەی سێ ملیار دۆلاریان دەستدەکەوێت.

ئێران نەوتەکەی خۆی بە ناوی عێراقەوە دەفرۆشێت

ئاژانسە هەواڵییەکە بەپشت بەستن بە راپۆرتە هەواڵگرییە رۆژئاواییەکان نوسیویەتی: ئێران نەوتەکەی خۆی لە بازاڕەکانی ئاسیا بە ناوی عێراقەوە دەفرۆشێت، بەمەبەستی دورکەوتنەوە لە سزاکانی ئەمەریکا، بەوەش پشکی نەوتی عێراق لە ئۆپێک زیاد دەکات و عێراق ناتوانێت ئەو بڕەی بۆی دیاریکراوە لەلایەن ئۆپێکەوە لە بازاڕەکاندا بفرۆشێت. 

بە بڕوای چاودێران ئەوەش یەکێک لە هۆکارە بەهێزەکانە بۆ رازی نەبونی عێراق بە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

رێگایەکی دیکە بۆ سپیکردنەوەی نەوتی ئێران، نەوتەکەی خۆی بە کارگەکانی قیر لە عێراق دەفرۆشێت، لە کاتێکدا عێراق یەکێکە لە گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا.

ئێران لەو رێگا جیاوازانەوە نزیکەی یەک بۆ سێ ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت، بەوەش ئەو وڵاتە سەرەڕای هەبونی سزاکانی رۆژئاوا لەسەری توانیویەتی لە رێگای سپیکردنەوەی پارەکانی لە رێگای عێراقەوە ئابوری خۆی رابگرێت.

ئێران وەک وڵاتێکی دەوڵەمەند بە نەوت، بەڵام بەهۆی سزاکانی رۆژئاواوە، ناتوانێت نەوتەکەی خۆی بە شێوەکی یاسایی لە بازاڕەکاندا ساغ بکاتەوە، لەبەرئەوەش ماوەی چوار ساڵە ئەو وڵاتە رێگای جیاواز بەکاردەهێنیت بۆ شاردنەوەی ناسنامەی نەوتەکەی.

عێراق نەوت لە ئێران دەکڕێت

عێراق، کە لەئێستادا شیعەکان باڵادەستن تیایدا و لە ئێرانەوە نزیکن، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیان قۆستوەتەوە بۆ دەربازبونی وڵاتەکەیان لە سزاکانی رۆژئاوا، ئەوەش لە ڕێگای ژمارەیەک گروپی چەکداری عێراقەوە ئەنجام دەدەن کە لەلایەن ئێرانەوە بە چەندین شێواز پاڵپشتی سەربازی و سیاسی دەکرێن.

لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە، عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی حیزبوڵڵا کە دوو گروپی زۆر نزیکن لە ئێرانەوە، کۆنترۆڵی ژمارەیەک کارگەی قیریان کردووە، لەبری ئەوەی نەوت لە عێراق وەربگرن بۆ بەرهەمهێنانی قیر، نەوت لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن.

ئەو میلیشیایانە لە رووی ئابووریەوە قازانج لە بەقاچاخهێنانی نەوتی ئێران ناکەن، بەڵام تەنها ئابوری ئێران بەهێز دەکەن و پارەی عێراقییەکان بەو رێگایە بۆ ئێران دەنێرن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان