تاران هۆشداری داوە هەر وەڵامدانەوەیەکی ئیسرائیل کاردانەوەی توندی پێشبینی نەکراو بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەمریکا و ئێران بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە ناڕاستەوخۆ ژمارەیەک پەیامیان لەگەڵ یەکتر ئاڵوگۆڕ کردووە و تاران هۆشداری داوە هەر وەڵامدانەوەیەکی ئیسرائیل کاردانەوەی توندی پێشبینی نەکراو بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
پێگەی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری پشت بەست بەسەرچاوەیەکی باڵای ئێرانیەوە گواستویەتییەوە، تاران لە ڕێگەی قەتەرەوە پەیامێکین بۆ واشنتۆن ناردووە.
لە پەیامەکەی ئێراند هاتووە، جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە توانای دان بەخۆگرتنیان بەرانبەر بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل نەماوە و لە هەر کاردانەوەیەکیدا وەڵامی بێ پێشینەیان بۆی دەبێت.
لەپەیامەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەمجار ژێرخانی ئابووری ئیسرائیل دەکەنە ئامانجی مووشەکەکانیان و هاوشێوەی رابردوو بێ زیان نابن.
هاوکات میدیا عێراقییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەمریکا لە رێگەی بەغداوە سێ پەیامی لە دوای هێرشەکەی ئێران ئاڕاستەی تاران کردووە و لە پەیامەکەیدا داوای کردووە بنکە سەربازییەکانیان نەکاتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانی.
پێشتر کابینەی جەنگی ئیسرائیل دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بڕیاری وەڵامدانەوەی ئێرانی دەرکردووە.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*