لەتیف ڕەشید چۆن مووچەخۆرانی هەرێمی نیگەران کردووە؟

لەتیف ڕەشید چۆن مووچەخۆرانی هەرێمی نیگەران کردووە؟

تەواوی سێکتەرەکان لەلایەن کۆمپانیای بەرپرسانەوە کۆنتڕۆڵکراون

کوردنیوز: رێبوار حەمەلاو ئەحمەد

سەرۆک کۆماری عێراق لە داڤۆسەوە داوا دەکات چیتر تەنیا نابێت بە مووچە بژین، هەر زوو ئەم لێدوانە شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی مووچەخۆرانی بە دوای خۆیدا هێنا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هێرشی توندی دەکرێتە سەر.

لەتیف جەمال رەشید، وەزیری پێشووی سەرچاوەکانی عێراق، هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق، سەدان هەزار مووچەخۆری هەرێمی لە خۆی توڕە و نیگەران کردووە.

ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست و پەنجە لەگەڵ قەیرانێکی سەختی دارایی نەرم دەکەن کە بەهۆی سیاسەتی چەوتی بەرپرسانی پارتی و یەکێتییەوە بەرهەم هاتووە.

لە هەرێمی کوردستان ماوەی ١٠ ساڵە هەواڵی هاتنی مووچە و وادەی دابەشکردنی گەرمترین و پڕبینەرترینی هەواڵەکانە، مووچەخۆران کەوتوونە نێوان حکوومەتەکانی پارتی و یەکێتی لەلایەک و  حکوومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە.

لەم ١٠ ساڵەدا مووچەخۆران بە دۆخێکی دەروونی یەکجار سەختدا تێپەڕبوون، بەردەوام لە دلەڕاوکێی پەیداکردنی بژێوی ژیانیاندان بەو پێیەی تاکە سەرچاوەی ژیانیان ئەو مووچەیە بووە کە ناو بە ناو وەریان گرتووە.

کەچی سەرۆک کۆماری عێراق بێ تێگەیشتن لەو دۆخە خراپەی کە بەشێکە تێیدا داوا دەکات تەنیا پشت بە مووچە نەبەسترێت.

ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو گەندەڵییەی کە بە یاسا رێکخراوە بە تەواوی هەڵتەکیوە، حکوومەت توانای ئەوەی نەماوە خەرجییەکانی خۆی دابین بکات، تەواوی جومگەکانی لەلایەن دەستڕۆیشتوو و کوڕە مەسولەکانەوە داگیرکراوە و داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی ئەوانەوە.

هەر لە دابینکردنی ژەمی خواردن بۆ باخچەکان تا دەروازە سنووری و کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن کوڕە مەسولەکانەوە دەستی تێخراوە و بەشێکی گەورەی داهاتەکەی بۆ ئەوان دەڕوات.

لەو نێوانەشدا کورێکی خودی سەرۆک کۆمار کۆمپانیای دابینکردنی ئینتەرنێتی لە زۆنی سەوز هەیە کە بە نزیکەیی تەواوی بەشداربووانی ئەو زۆنەی بۆ خۆی بردووە.

لە هەرێمی کوردستان تەواوی بزنس و سەرچاوەکانی داهات لەلایەن کوڕە مەسولەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، هەر بزنسێکی نوێ یان سەرچاوەیەکی داهاتی نوێ پەیدا بێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و چەندین بەرپرسی لێ راست دەبەنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆماری عێراق ئەرکی پاراستنی دەستووری لە ئەستۆدایە بەڵام تا ئێستا بەرانبە ئەو سەدان پێشێلکارییە دەستووریانەی کە بەرانبەر خەڵکی کوردستان لەلایەن شیعە وەلائییەکانەوە ئەنجام دراون تەنیا بێدەنگی هەڵبژاردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان