وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە بازگەیەکی کەرکووک 5 ملیار لیرەی سووری دەستی بەسەردا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە بازگەیەکی کەرکووک 5 ملیار لیرەی سووری دەستی بەسەردا گیرا

هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەکی پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەر 5 ملیار لیرەی سووریدا گرتووە.

کوردنیوز:

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەکی پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەر 5 ملیار لیرەی سووریدا گرتووە.

ئەمڕۆ هەینی 10-01-2025 عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، “لە بازگەی تەرکەلانی کەرکووک، هێزەکانیان توانییان دەستبەسەر بڕی 5 ملیار لیرەی سووریدا بگرن، کە لەنێو بارهەڵگرێکدا شاردرابووەوە.”

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتیشی، “شۆفێرەکە و کەسێکی دیکەش کە هاوەڵی بوو، دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. هێشتا روون نییە ئەو پارەیەیان بۆ کوێ و چ مەبەستێک بردووە، بەڵام دیارە کە تەنیا جێبەجێکارن نەوەک خاوەن پارە.”

عەمید میقداد میری ئاماژەی بەوەش کرد، “بارهەڵگرەکە لە دەروازەی قائیمەوە هاتووەتە نێو عێراق و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی هاتنەناوەوەشی دەکەین، دواتر بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەین.”

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای کەوتنی رژێمی ئەسەد لەبازاڕەکانی دراوی عێراق خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی لیرەی سوری دروستبوو بە جۆرێک بەهاکەی لەسەدا ٣٠٠ بەرزبوویەوە.

گومان دەکرێت هاوردەکردنی ئەو پارەیە لە چوارچێوەی مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنەوە بووبێت لە بازاڕەکانی ناوخۆی عێراقدا، لیرەی سوری زیاتر لە بازاڕی دراوی سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت بە ئاڕاستەی سلێمانی پارەکە هێنرابێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان