مەزڵوم عەبدی ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی سوریادا له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ڕێككه‌وتوون.
کوردنیوز:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی سوریادا له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا ڕێككه‌وتوون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی سوریادا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
مەزڵوم عەبدی ده‌ڵێت، كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریادا ئه‌رێنیی بوون و له‌باره‌ی پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌وه هاوڕابوون.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دژی دابه‌شكردنی خاكی سوریان و ڕایگەیاند “لەگەڵ یەکگرتوویی و سه‌لامه‌تیی خاکی سوریاداین”.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*