بۆ تاوتوێكردنی رەشنوسی هاوبەش لەبارەی كارنامەی كابینەی نوێی حكومەت، وەفدی تەكنیكی پارتی و یەكێتیی لە هەولێر كۆبوونەوە.
کوردنیوز:
بۆ تاوتوێكردنی رەشنوسی هاوەلەبارەی كارنامەی كابینەی نوێی حكومەت، وەفدی تەكنیكی پارتی و یەكێتیی لە هەولێر كۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە هەولێر، وەفدی تەكنیكی پارتی و یەكێتیی كۆبوونەوە.
وەفدی پارتی پێكهاتبوو لە هەریەكە لە (پشتیوان سادق- دڵشاد شەهاب- ئومێد سەباح)، وەفدی یەكێتیش بریتی بوون لە (رێواز فایەق- ئامانج رەحیم- شاڵاو جەمال).
لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانەوە لە 20ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، ئەمە سێیەم كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتییە وەكو براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەوە.
كۆبوونەوەی یەكەم لە 30ی تشرینی دووەمی رابردوو بەڕێوەچوو، كۆبوونەوەی دووەمیش لە رۆژی 17ی كانونی یەكەم، لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر ئەوەی هەریەكەیان بەجیا كارنامەی خۆی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەم ئامادە بكات و دواتر گفتوگۆی لەسەر بكەن.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ تاوتوێكردنی كارنامەی هەردوو حزب بوو لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە و هەنا.كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ تاوتوێكردنی كارنامەی هەردوو حزب بوو لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە و هەنا.
دەرەنجانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كورسییەكانی پەرلەمانی (100 كورسی) بەمشێوەیە دابەشكرد:
پارتی دیموكراتی كوردستان: 39 كورسی
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان: 23 كورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 كورسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: 7 كورسی
رەوتی هەڵوێست: 4 كورسی
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان: 3 كورسی
بەرەی گەل: 2 كورسی
بزوتنەوەی گۆڕان: 1 كورسی
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان (شیوعی+ سۆسیال دیموكرات+ زەحمەتكێشان): 1 كورسی
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*