لە ماوەی ٩٠ رۆژی رابردوودا کەناڵ هەشتی یەکێتی و پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو زۆرترین پارەیان بۆ سپۆنسەری فەیسبووک خەرجکردووە.
نیو ملیۆن دۆلار لە سپۆنسەری فەیسبووک!
کەناڵ هەشتی یەکێتی و پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی زۆرترین پارەیان خەرجکردووە!
بە گوێرەی راپۆرتی کۆمپانیای مێتا لە ماوەی ٩٠ رۆژی رابردوودا بڕی 574,344 هەزار دۆلاری ئەمریکی کە بەرانبەرە بە ٥٧ دەفتەر دۆلار لە سپۆنسەرکردنی پەیجەکانی فەیسبووک خەرجکراوە.
لە ماوەی ٩٠ رۆژدا لە هەریمی کوردستانەوە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار پارە لە سپۆنسەکردنی پەیجەکانی فەیسبووک خەرجکراوە!
زۆرترینی کەناڵ هەشتی یەکێتی خەرجیکردووە کە بڕەکەی 23،462 دۆلار (دوو دفتەر و ٣٤٦ گەڵا) بووە و پلەی یەکەمی گرتووە دوای ئەو پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو بەناوی (بوخاری جەمیل ) پلەی دووەمی گرتووە و بڕی 15،481 دۆلار (دەفتەرێک و ٥٠ گەڵا) خەرجکردووە.
دوای ئەوان پەیجێک بەناوی PUK 129 ، بڕی 13،409 دۆلار (دەفتەرێک و ٣٤ گەڵای) خەرجکردووە.
پاشان، پەیجی بەرەی گەل (13،080) دۆلار و پەیجی لاهور شێخ جەنگی (12،073) دۆلار؛ پێکەوە زیاتر لە دوو دەفتەر و ٥٠ گەڵایان خەرجکردووە.
دوای ئەوانیش، پەیجی دژە تیرۆری پارتی دێت کە بڕی 11،765 دۆلاری خەرج کردووە ( دەفتەرێک و ١٧ گەڵا).
پەیجی 964 عربی، کە دەزگایەکی میدیایی کوردییە و بەم دواییە دامەزراوە، تەنیا لەم پەیجەیانەوە، (9،858) دۆلار خەرج کردووە کە بەرانبەر بە (٩٨ گەڵا)
دوای ئەو کەناڵی کوردستان ٢٤ی پارتی بڕی 8،072 دۆلار (٨٠ گەڵا) خەرجکردووە.
هەروەها پەیجی دکتۆر میران پەرلەمانتاری یەکێتی بڕی 7،897 دۆلار (٧٨ گەڵا)ی خەرجکردووە.
بە دوای ئەودا پەیجی دیبلۆماتیک دێت کە دەزگایەکی میدیاییەوە لە فەیسبووکەوە بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە، 7،788 دۆلاری خەرجکردووە (٧٧ گەڵا).
کەناڵی KNN بڕی 7،123 دۆلار کە بەرانبەر بە ٧١ گەڵا خەرجکردووە.
ئەم داتایەنە کۆمپانیای مێتا بڵاویکردوونەتەوە، و بە پێی ریزبەندی لە زۆرترینەوە بۆ کەمترین رێکی خستوون!
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*