حەمەی حاجی مەحمود بە شۆفڵ خانووی عەبدوڵلای برای رووخاند

حەمەی حاجی مەحمود بە شۆفڵ خانووی عەبدوڵلای برای رووخاند

بە شۆفڵ و بلدۆزەر ماڵی عەبدوڵلا لە گوڵەخانە رووخێنرا.

کوردنیوز:

شەڕی نێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵلای برای هەڵگیرساوەتەوە و بە شۆفڵ و بلدۆزەر ماڵی عەبدوڵلا لە گوڵەخانە رووخێنرا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی سەر بە محەمەدی حاجی مەحمود بە شۆفڵ و بلدۆزەرەوە چوونە سەر ماڵی عەبدوڵلای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و ئاوەدانکردنەوە و رووخاندیان.

هێزەکە دوای ئەوە چوونە سەر ئەو خانووە کە ئاسایشی سلێمانی رادەستی عەبدوڵلا حاجی مەحمودی کردەوە.

پێشتر لەسەر ئەو خانووە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا روویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک لە نێوانیان کوژرا.

محەمەدی حاجی مەحمود بە بەکارهینانی دەسەڵاتەکانی عەبدوڵلای برای لە حیزبەکەی دەرکرد و ئەوەش کێشەکانی نێوان ئەو دووبرایەی تەقاندەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی کوردنیوز، عەبدوڵلا دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە خانووەکەی رادەستکراوەتەوە بۆ دروست نەبوونی گرژی خانووەکەی داوەتە دەست برایەکی گەورەتریان بەناوی عەلی بەڵام محەمەدی حاجی مەحمود هێزی بردوەتە سەر خانووەکە و رووخاندوویەتی.

کوردنیوز پێشتر ئاشکرای کردبوو کێشەی ئەو دوو برایە لەسەر فرۆشتنی گۆڕەپانی یانەیەکی وەرزشی حیزبی سۆسیالیست بووە لە سلێمانی کە نیاز هەبووە بدرێتە کۆمپانیایەک بیکاتە شوقە و لە بەرانبەردا بڕی ملیۆنێک و دوو سەد هەزار دۆلار بداتە محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەش ناڕەزایەتی عەبدوڵلای بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان