ئێران پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە تاران داخست

ئێران پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە تاران داخست

کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داخستنی پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە وڵاتەکەی دەرکرد و ئەمڕۆ پۆلیس ئەو پاشکۆیەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیایان لە تاران داخست.

کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داخستنی پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە وڵاتەکەی دەرکرد و ئەمڕۆ پۆلیس ئەو پاشکۆیەی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیایان لە تاران داخست.

دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، بە بڕیاری دادگا، هەردوو لقی فەرهەنگی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران بە نایاسایی کاریان کردووە. بۆیە بڕیاری داخستنیان دەرکراوە.

هەروەها ڕایگەیاند، پەیمانگە ئەڵمانییەکان سەرپێچی زۆریان کردووە و پێشێلکاری دارایی و یاسایی فراوانیان هەبووە. سکاڵاش لە بارەی پێشێلکاری دیکەی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانی ئەڵمانیا تۆمار کراون.

پێشتر لە 24ی تەمموزی ڕابردوودا، ئەڵمانیا ناوەندێکی ئیسلامی نزیک لە ئێرانی لە هامبۆرگ داخست، ژمارەیەک کەسایەتی ئێرانی پێشنیازیان کردبوو، لە بەرامبەر ئەو کارەی ئەڵمانیا، تاران، پەیمانگەی گۆتە دابخات.

پەیمانگەی گۆتە، لە 1958، واتە دوای حەوت ساڵ لە دامەزراندنی، لقێکی خۆی لە تاران کردبوویەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان