دارایی هەرێم: رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ تەواو کران

دارایی هەرێم: رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ تەواو کران

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پاش تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم، شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پاش تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم، شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق شاندی هەرێم گەڕانەوە هەولێر.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکاندا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کرا و رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو کرا.

هاوکات ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت. وتیشی، “هەوڵ دەدەین پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکەین”.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پارەدارکردنی هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان خستووەتە سەر هەژماری هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، شاندێک لەسەر پرسی بودجە و مووچە بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان