تائێستا بەپاساوی بنەبڕکردنی شانە نوستوەکانی داعش چەندین هاوڵاتی لە سنوری شاری کەرکوک کوژراون و ژمارەیەکی تر دەستگیرکراون
ئومێد محەمەدـ ڕۆژنامەنووس/ کەرکوک
پاش نەمانی دەسەڵاتی داعش لە عێراقدا تائێستا بەپاساوی بنەبڕکردنی شانە نوستوەکانی داعش چەندین هاوڵاتی لە سنوری شاری کەرکوک کوژراون و ژمارەیەکی تر دەستگیرکراون چەندین گەنجیش لەترسی کوشت و دەستگیرکردن بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتوون.
لەساڵی رابردوەوە تائێستا ودواى ئه‌وه‌ى چه‌ند شانه‌یه‌كى نووستوى داعش له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك داستگیركران، ژماره‌كى گه‌نجى ئه‌وشاره به‌بیانووى هاوكارى كردنى شانه‌كانى ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیرکراون و چه‌ند گه‌نجێكیش له‌ترسى ده‌ستگیركردنیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵهاتوون.
کۆتا هەڵمەتی دەستگیرکردنی شانە نوستوەکانی داعش رۆژى 3/11/2021 بوە کە هێزه ئه‌منییه‌كانى شارى كه‌ركوك له‌ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆره‌نووستوه‌كانى داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر چه‌ند بازارێكى شارى كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن دووكانه‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و چه‌ند هاوڵاتیه‌كیش له‌ترسى كوشتن و ده‌ستگیركردن بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵهاتوون.
به‌پێى ئەو زانیاریانەی کە لەدەزگا ئەمنی و راگەیاندنەکانەوە بڵاو کراونەتەوە لەو ماوەیەدا چه‌ند تۆرێكى نووستوى داعش له‌سنورى كه‌ركوك خۆیان حه‌شارداوه له ئه‌نجامى گه‌رانو پشكنی هێزه ئه‌منیه‌كانى شاره‌كه نزیكه‌ى 7 خاوه‌ن دووكانى شارى كوركوك ده‌ستگیركراون كه‌سێ كه‌سیان له‌و ژمارەیە لە گه‌ره‌كى ئیمام قاسم و 4 كه‌سى تریان له گه‌ره‌كى په‌نجا عه‌لى بوون و به‌شێك له‌و كه‌سانه نانه‌وایان هه‌بووه و نانیان فرۆشتووه به چه‌كدارانى داعش بەرەگەز کوردبوون.
بەپێی وتەی کەسو کاری ئەو گیراوانە دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر بازاره‌كانى كه‌ركوك خاوه‌ن دووكانه‌كانیان ده‌ستگیركردووه و ئه‌وكرێكارانه‌شى له‌دووكانه‌كه‌دابوون ویستویانه بیان كوژن یان ده‌ستگیریان بكه‌ن، چونكه ئه‌وانیش له‌ودوكانانه‌دا كاریان كردووه لەکاتێکدا بێ ئاگابوون لە پەیوەندی خاوەن دووکانەکان لەگەڵ شانە نوستوەکانی داعش.
عیماد محه‌مه‌د، براى كه‌سێك له‌و ده‌ستگیركراوانه به‌ناوى (عه‌لى محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح)ه رایگەیاندوە کە: براكه‌ى من به‌بێ تاوان ده‌ستگیركراوه، چونكه ئه‌و ته‌نیا كارى كردووه له‌دووكانێكى نانه‌وایدا كه‌خاوه‌نه‌كه‌ى ناوى (نه‌جمه‌دین عومه‌ر ئه‌حمه‌د) بوو، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى به‌ناوى (نه‌به‌ز عه‌لى)، له گه‌ره‌كى ئیمان قاسم، براكه‌میان ده‌ستگیركردووه‌و برازاكه‌شم نه‌به‌ز له‌ترسى كوشتن به‌ره‌و شوێنكێكى نادیار هه‌ڵهاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سوكاره‌ى من ئاگادارى هیچ شتێك نه‌بوون و ئه‌وه‌یان نه‌زانیوه كه خاوه‌ن دووكانه‌كه نانى فرۆشتووه به چه‌ندكدارانى داعش، چونكه هیچ پرسى پێنه‌كردوون ئه‌وانه ته‌نیا نانیان كردووه‌و به‌رپرس نه‌بوون له فرۆشتنى نانه‌كان و به‌هیچ جۆرێك ئاگادارى ئه‌وه‌نه‌بون كه نان بۆكێ و به‌كێ فرۆشراوه.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*