‘Alien: Romulus’ فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

‘Alien: Romulus’ فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

“Alien: Romulus” فیلمێکی نوێیە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، 41 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا

“Alien: Romulus” فیلمێکی نوێیە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، 41 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی هەفتانەی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سێ هەزار و 885 سینەمای ئەمریکا و کەندا پێشاندارا. لە بازاڕی جیهاندا لە سینەمای 49 وڵات پێشاندراوە و توانی 108 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بەدەستبێنێت.

فیلمی “Deadpool & Wolverine” سێ هەفتە بوو لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بوو و لەم هەفتەیەدا بە کۆکردنەوەی 29 ملیۆن دۆلار، بەرەو ریزبەندی دووەم دابەزی.

لە ریزبەندی سێیەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور، فیلمی “It Ends With Us” دێت و داهاتی دووەم هەفتەی 24 ملیۆن دۆلارە.

لە ریزبەندی چوارەمی لیستەکەدا فیلمی “Twisters” بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرز دێت، لە پێنجەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکاندا، نۆ ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا. بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە لە 1996 بڵاوکرایەوە و داهاتی 195 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بوو لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا.

لەم هەفتەیەدا بەرهەمێکی دیکەی نوێ بەناوی “Coraline” هاتە نێو پێشبڕکێی فیلمە پڕداهاتەکانەوە و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکاندا هەشت ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان