کۆمپانیاى BMWى ئەڵمانی و پڕۆژە هاوبەشەکەیان لە چین 1 ملیۆن و 360 هەزار ئۆتۆمبێل دەکشێننەوە،
دەستەى ڕێکخستنى بازاڕى چین ڕایگەیاند کۆمپانیاى BMWى ئەڵمانی و پڕۆژە هاوبەشەکەیان لە چین 1 ملیۆن و 360 هەزار ئۆتۆمبێل دەکشێننەوە، بەهۆى مەترسى ئێرباگى بەرهەمهێنراوى کۆمپانیاى تاکاتا.
دەستەکە ئاماژەى بەوەداوە کە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەى لەنێوان ساڵانى 2003 بۆ 2017 بەرهەمهێنراون لەو وڵاتە بەزوویى دەکشێنرێنەوە.
بەیاننامەى دەستەکە ئاماژەى بەوەشداوە کە بڕیاروایە کۆمپانیا ئەڵمانییەکە ئێرباگى پێشەوەى تایبەت بە شۆفێر بەبێ بەرامبەر بگۆڕێت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى کێشەیان تێداهەبووە، ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لە هەر مەترسییەک.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*