ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا نزیک بە سێ هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون

ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا نزیک بە سێ هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون

بە گوێرەی ئامارێک تەنیا ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی نزیک بە سێ هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمار کراون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی رایگەیاند، ساڵی 2024، دوو هەزار و 888 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون کە شێرپەنجەی مەمک زۆرترین بووە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی وتی: لە نەخۆشخانەکە پێنج هەزار و 940 کۆدی نوێ تۆمارکراون کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 888ـیان تووشبووی نوێی شێرپەنجە بوون و ئەوانی دیکە تووشبووی نەخۆشیی دیکە بوون کە لە نەخۆشخانەکە چارەسەردەکرێن.

ئەمڕۆ هەینی 10-1-2025 د. سارا جەمیل، پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، زۆرجار کەمی و نەبوونی دەرمان بۆ شێرپەنجە بارگرانی بۆ نەخۆش دروستدەکات و دەبێتەهۆی دواکەوتن لە وەرگرتنی چارەسەر و بۆشایی لەنێوان چارەسەری نەخۆشییەکە.

هاوکات د. سارا جەمیل باسی هەڵەیەکی باوی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات و دەڵێت: شەرمکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە هەڵەیەکی باوە و زۆرجار ئەوانەی نیشانەیان هەیە، بە هەڵە پەنا دەبەنە بەر چارەسەری نەگونجاو.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشانەکە، ساڵی 2023، 3,356 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، بەڵام ساڵی 2024، 2,888 تووشبووی نوێی شێرپەنجە هەبوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان