هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به ساردی به‌رده‌وام له پێیه‌كانیان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له شوێنه گه‌رمه‌كاندا هۆكاری پشت ئه‌م حاڵه‌ته چییه؟
کوردنیوز:
هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به ساردی به‌رده‌وام له پێیه‌كانیان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له شوێنه گه‌رمه‌كاندا هۆكاری پشت ئه‌م حاڵه‌ته چییه؟، به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستیش، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ كه‌می ڤیتامین B12 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناتالیا كۆڤالێڤا، پزیشك و پسپۆڕی هه‌ناوی ڕوسی ده‌ڵێت، “زۆر هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆی سه‌رمابونی جه‌سته له كه‌سانی ته‌ندروستدا، به‌ڵام وه‌ك یاسایه‌كی گشتی ئه‌م هۆكارانه كاتین و ده‌توانرێت به ئاسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌وانه‌یه هه‌ست به ساردی پێ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی جه‌سته بكه‌ین كاتێك له شوێنێكی ساردداین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ڕه‌نگه هۆكاری ساردی پێیه‌كان بۆ له‌پێكردنی پێڵاوی ته‌سك بگه‌ڕێته‌وه كه ڕێگری له جوڵه‌ی ئاسایی خوێن له پێدا ده‌كات، هه‌روه‌ها فشار و دڵه‌ڕاوكێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆیشتنی جوڵه‌ی خوێن له جه‌سته‌دا هه‌یه و ده‌بێته هۆی ساردبونه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی پێ”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “كه‌می هه‌ندێك توخم و ڤیتامینی گرنگ له له‌شدا ڕه‌نگه ببێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی سه‌رمای سه‌رما، كه‌می ڤیتامین B12 بۆ نمونه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و سوڕی خوێن ده‌بێت”.
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت، “ڕه‌نگه ساردی پێیه‌كان نیشانه‌ی ڕه‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان و بۆرییه‌كانی خوێن بێت له كۆتاییه‌كانی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌دا له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به ئازاری پێیه‌كانیش ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕۆشتندا ئه‌ویش ڕه‌نگه هه‌ست به بێهێزی و زه‌قبونه‌وه بكات له پێیه‌كاندا، ڕه‌نگی پێستی پێیه‌كان ده‌گۆڕێت له‌وانه‌یه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه به‌ده‌ست چاكبونه‌وه‌ی هێواشی برینه‌كانی پێیه‌كانه‌وه بناڵێنن”.
سه‌رمابونی پێیه‌كان له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی كه‌مخوێنی و نه‌توانینی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن یان هیمۆگلۆبین بێت له گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ خانه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رمابونی پێیه‌كان ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره بێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان و فشاره‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*