بۆچی زۆر کەس لە بەهاردا توشی هەستیاریی وەرزی دەبێت؟

بۆچی زۆر کەس لە بەهاردا توشی هەستیاریی وەرزی دەبێت؟

هەندێک کەس بە هۆی بڵاوبونەوە و بەرکەوتنی هەڵاڵە پاش پشکوتنی گوڵی ژمارەیەک دار و ڕوەک، دوچاری هەستیاریی وەرزی دەبنەوە

پزیشکی پسپۆڕی هەستیاری، دکتۆر گوڵنارا مەحمەدۆڤا ئاماژە بەوە دەدات هەندێک کەس بە هۆی بڵاوبونەوە و بەرکەوتنی هەڵاڵە پاش پشکوتنی گوڵی ژمارەیەک دار و ڕوەک، دوچاری هەستیاریی وەرزی دەبنەوە و ئەو هەستیارییەیش ئەوان بێزار دەکات. 

دکتۆر گوڵنارا مەحمەدۆڤا سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی هەندێک کەس بە هۆی بەرکەوتن بەو هەڵاڵەیەی لە دارەکانی وەک بێتولە، فندق، بەڕوو و کلکەپشیلە دەردەچێت، توشی کارلێکی هەستیاری دەبن، دەڵێت: “لە سەدا 65ی هەڵاڵەی بڵاوبۆوەی ئەم جۆرە دارانە دەبنە هۆی هەستیاریی وەرزی. لەنێو ئەو دارەنەیشدا نزیکەی لە سەدا 50ی بۆ هەڵاڵەی بۆ بێتولە و فندق و نزیکەی لە سەدا 50یشی بۆ هەڵاڵەی داربەڕوو دەگەڕێتەوە. هەروەها هەڵاڵەی گوڵی لەیلاکیش دەبێتە هۆی هەستیاریی وەرزی”. 

ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئاماژەی بەوە دا کە بە هۆی ئەوەی هەڵاڵەی گوڵە پشکوتوەکان لە چەند کاتێکی جیاوازدا بڵاو دەبنەوە، ڕێگریکردن لێی تا ڕادەیەک زەحمەتە، دەڵێت: “وا باشە ئەوانەی هەستیاریی وەرزییان هەیە لە کاتی گوڵ دەرکردنی ئەم جۆرە دار و ڕوەکانەدا، لە کەشی کراوەدا بە پێ نەڕۆن. هەروەها بۆ ئەوەی خۆیان لەو هەڵاڵانە بپارێزن کە بە سەریانەوە یان بە جلەکانیانەوە دەنوسێن، پێویستە زوو خۆیان بگۆڕن و خۆیان بشۆن”.

دکتۆر گوڵنارا مەحمەدۆڤا جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەوانەی هەستیاریی وەرزییان هەیە بچنە لای پزیشکی پسپۆڕ، بۆ زانینی هۆکاری هەستیارییەکە و ڕێنمایی لە ئەو وەربگرن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان