بە یارمەتیی مانگا ئنسۆلین بەرهەمدەهێنرێت

بە یارمەتیی مانگا ئنسۆلین بەرهەمدەهێنرێت

بۆ یەکەمجار، زانایان لەڕێگەی دەستکاریکردنی جینی مانگایەکەوە، توانیان ئنسۆلینی مرۆڤ لە شیری مانگاوە بەرهەمبهێنن.

بۆ یەکەمجار، زانایان لەڕێگەی دەستکاریکردنی جینی مانگایەکەوە، توانیان ئنسۆلینی مرۆڤ لە شیری مانگاوە بەرهەمبهێنن.

ئنسۆلین یەکێکە لە چارەسەرە سەرەکییەکانی شەکرە، بەتایبەتی شەکرەی جۆری یەک. شەکرەی جۆری یەک نەخۆشییەکە بەهۆی کەمی یان نەمانی ئنسۆلین لە جەستەدا روودەدات، ئەمەش پاش ئەوەی کە ئەو خانانەی بەرپرسن لە دروستکردنی ئنسۆلین لە جەستەدا، لەلایەن سیستمی بەرگریی کەسەکە خۆیەوە تێکدەشکێنرێن.

ئێستا لە بەڕازیل، جینی مانگایەکی قاوەیی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئنسۆلین دەستکاریکراوە، زانایان دەتوانن لەڕێگەی شیرەکەیەوە ئنسۆلینی مرۆڤ وەربگرن.

ئەنجامی ئەم تاقیکردنەوەیە لە گۆڤاری زانستیی بایۆتەکنەلۆجی بڵاوکراوەتەوە. پسپۆڕان دەڵێن دەکرێت دەستکاریکردنی جینی ئاژەڵەکان وابکات ئنسۆلین بە بڕی پێویست بەرهەمبهێنرێت، بەڵام تاقیکردنەوەکان لە قۆناغی سەرەتادان و توێژینەوەی زیاتر لەم بوارەدا پێویستە.

ئنسۆلین زیاتر لە سەدەیەک لەمەوپێش، لە ساڵی 1921، لەلایەن پزیشکیی نەشتەرگەریی کەنەدی، فریدریک بانتینگەوە بۆ یەکەمجار لە تاقیگەدا جیاکرایەوە.

ساڵی 1978 لەگەڵ پێشکەوتنی ئەندازیاریی جەنەتیکیدا، توانرا ئنسۆلینی هاوشێوەی مرۆڤ بەشێوەیەکی ئاسان بەرهەمبهێنرێت. ئەم دۆزینەوە وایکرد کە لێکەوتە خراپەکانی ئنسۆلینی ئاژەڵ، وەکو نەخۆشییە گوازراوەکان و کارلێکەهەستەوەرییەکان نەمێنێت.

ئنسۆلین لە جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا نرخێکی زۆری هەیە، ئەمەش وای لە زانایان کردووە بەدوای رێگەی نوێ و جیاوازدا بگەڕێن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی دەرمانەکە، لە هەرێمی کوردستان ئەم دەرمانە بۆ چارەخوازانی شەکرە بێبەرامبەر بەردەستە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان