شاسوار عەبدوالحید لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەرکەوت

شاسوار عەبدوالحید لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەرکەوت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوەیەکی شاسوار عەبدوالحید لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.

کوردنیوز:

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوەیەکی شاسوار عەبدوالحید لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ وەزارەتەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕێ ئێکس وێنەیەکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و نوح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا بڵاوکردەوە”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا جگە لە وێنەی دیدارەكە هێج ئاماژەیەکی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەکردووە و زانیاریی زیاتری نەخستۆتە ڕوو.

لەگەڵ ئەوەشدا میدیاکانی شاسوار عەبدولواحید پێشوەخت زانیارییان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاونەکردەوە بۆیە پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەکە نهێنی بوو بێت، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە ئاشکرا کراوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکیدایە تورکیا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ دەستکردن بە هێرشی فراوان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

هێشتا دیار نیە تورکەکان لەم کۆبوونەوەیەدا داواکاریان لە سەرۆکی نەوەی نوێ چی بووە،ئەمە یەکەم دیداری ئاشکرابووی نێوان شاسوار عەبدولواحید و بەرپرسانی تورکیایە دیار نیە پێشتر کۆبوونەوەی هاوشێوە ئەنجام دراوە یان نا.

میدیاکانی شاسوار عەبدولواحید هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاونەکردەوە بەڵام هەر زوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵەکە دەستاودەستی پێکرا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان