کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دەرگای گردەکەیان کردەوە

کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا دەرگای گردەکەیان کردەوە

سبەینێ مەکۆی نوێی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی دەکرێتەوەو کوڕانی نەوشیروان مستەفاش دەرگای گردەکەیان کردەوە.

سبەینێ مەکۆی نوێی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی دەکرێتەوەو کوڕانی نەوشیروان مستەفاش دەرگای گردەکەیان کردەوە.

بریارە سبەینێ لە مەراسیمێکدا بینای نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کە مەکۆی سەرەکی پێ دەوترێت لەگەڕەکی کوردسات لەشاری سلێمانی بکرێتەوە و دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە گۆڕانخوازان دەکات.

هاوکات هەر ئەمڕۆ کوڕانی نەوشیروان مستەفا بڕیاریاندا دەرگاکانی گردەکە بکەنەوە ئەوەش دوای ئەوەی وەک نارەزایەتییەک بەرامبەر دانانی رێکخەری نوێی گۆڕان تەواوی دەرگاکانیان داخست و دەوامیان لە گردەکە بۆکاتێکی نادیار راگرت.

بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی داننا ئەحمەد مەجید بەتەواوی لە گردی زەرگەتە هاتوونەتە خوارەوەو بریارە سبەی دەرگای بینای سەرەکی مەکۆی گۆڕان بە فەرمی بە ڕووی هاوڵاتیان و گۆڕانخوازاندا بکەنەوە.

کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بەناوی جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند پاش رێگری لە پشێوی و هێوربونەوەی دۆخەکە بڕیار درا بە کردنەوەی  مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و گردی زەرگەتە لەسەر بنەمای دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان