کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای عێراق و هەرێم لە هەولێر کۆتاییان هات و تەیف سامیش چەند داواکارییەکی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەران بە بەرپرسانی هەرێم داوە.
کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای عێراق و هەرێم لە هەولێر کۆتاییان هات و تەیف سامیش چەند داواکارییەکی لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەران بە بەرپرسانی هەرێم داوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیای پارتی بڵاویکردوونەتەوە توویەتی تەیف سامی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم کردووە بۆ لەمەودوا لیستی مووچە هاوشێوەی لیستی مانگی حەوت بێت چونکە لەسەر بنەمای ئەو لیستە پارەیان رەوانە کردووە.
وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەکردووە، بە هیچ شێوەیەک لیستی جیاواز لەو لیستە قبوڵ ناکەن و نابێت ناوی زیادەی تێدا بێت.
تەیف سامی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان هێشتا تێبینیان لەسەر لیستی مووچە هەیە؛ چونکە هێشتا ناوی چواری دووبارەی تێدایە. هەندێک ناوی دیکە بایۆمەتری نەکردووە؛ فەرمانبەر هەیە لەسەر میلاکی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە؛ بۆیە دەبێت ئەم کێشانە چارەسەر بکەن.
سەبارەت بە کێشەی مووچەی مانگی حەوت و هەشت، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی، ئەوان پارەی مووچەی مانگی هەشتیان ناردووە و لێرە مووچەی مانگی حەوتی پێ دابەشکراوە، بەڵام دڵنیایشی داوە ئەو لێبڕینانەی کە کراوە هیی مانگەکانی دوو تاوەکو شەش بووە نەفەوتاوە و لەبەغدایە، هەرکات کێشەکان چارەسەرکران دەخرێنەوە سەر پارەی مووچە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر ئەوە کراوە دەبێت بە گوێرەی بڕیاری 212ی ساڵی 2022ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مووچەی خانەنشینان بدرێت. ئەگەر ئەو بڕە پارەیەی بۆ هاوتاکردن دەنێردرێت کەم بوو، بەگوێرەی ئەو بڕیارە، دەسەڵات دەداتە سەرۆکوەزیران گواستنەوە بە پارە بکات لە بودجەی وەبەرهێنان تاوەکو ئەو کورتهێنانە پڕ بکرێتەوە.
جیا لەوە هەولێرو بەغدا رێککەوتن تا کۆتایی ئەمساڵ، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لەناردنی موچە، لەبەرامبەردا دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرجەم تێبینی و داواکارییەکان سەبارەت بە لیستی موچە چارەسەربکەن.
هەروەها سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن بەڵام لە کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان دەوام دەکەن لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەرێت ئاخۆ لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە یان دەگوازرێنەوە سەر حکومەتی عێراق.
پێشبینی دەکریت سەردانی ئەم شاندەی عێراق کاریگەری باشی لەسەر خێراکردنی هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە دروست بکات.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*