لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە

لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پایتەختی قەتەرەوە رایگەیاند، ل هەوڵدەدەن حەماس رازی بکەن بچێتە نێو دانوستانەکانی راگەیاندنی ئاگربەست

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پایتەختی قەتەرەوە رایگەیاند، لەگەڵ نێوەندگیرەکان هەوڵدەدەن حەماس رازی بکەن بچێتە نێو دانوستانەکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە. 

ئەنتۆنی بلینکن گوتی، زانیارییان هەیە بنیامین نەتەنیاهوو رازی بووە لەسەر گۆڕینەوەی بارمتەکان و هیوادارن حەماسیش رازی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوحە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، باسی لەوە کرد، واشنتن رێگە نادات ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی درێژ لە کەرتی غەززە بمێنێتەوە. دەشڵێت، کلیلی چارەسەری کێشەکان لە ناوچەکە، بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.

بلینکن وتی، میسر و قەتەر کار دەکەن بۆ ئەوەی وردەکاریی پێشنیازی رێککەوتنەکە بۆ حەماس باس بکەن تاوەکو پەسندی بکات، ئیسرائیل بە پێشنیازەکە رازی بووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان