وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان سەربازێکیان کوژراوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ یەکێک لە سەربازەکانیان لەو ناوچەیەی هەرێمی کوردستان کوژراوە کە تورکیا بە “ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ” ناوی دەبات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە پلەی سەربازەکە عەریفی پیادەڕۆ بووە و ناویشی حەبیب موراد ئاڵپ’ە.
کوژرانی ئەو سەربازەی تورکیا لە کاتێکدایە، تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بێدەنگییان بەرامبەر لەشکرکێشییە بەرفراوانەکانی تورکیا هەڵبژاردووە.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*