بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کوردنیوز لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی خستوون، مانگانە بەغدا پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرنی هەرێم لە رۆشنایی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی رەوانە دەکات هاوشێوەی رابردوو مامەڵە ناکات.
کوردنیوز:
چۆن لە ٢٤ کاتژمێردا کێشەی مووچە خۆرانی هەرێم چارەسەر کران.
بەغدا و هەولێر رێککەوتن، لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا بنێردرێت و دابەشبکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کوردنیوز لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی خستوون، مانگانە بەغدا پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرنی هەرێم لە رۆشنایی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی رەوانە دەکات هاوشێوەی رابردوو مامەڵە ناکات.
رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان بەغدا و هەولێر تاوەکو ئەو کاتەیە، بابەتی هەژماریی مووچەی فەرمانبەران یەکلایی دەبێتەوە هەردوولا چاوەڕێن دادگەی فیدراڵی روونکردنەوەیەک لەسەر پڕۆژەی هەژماری من بدات و ئەگەر پێشهاتی نوێ نەیەتە پێشەوە پرۆژەکە پەسەند دەکرێت و بانکێکی فیدڕاڵی عێراقیش دەچێتە ناو پڕۆژەکەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردنیوز، رێککەوتنەکە بە فشاری ئەمریکییەکان ئەنجام دراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە پێویستە پێش سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت بۆیە پێشبینی دەکرێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیش بەمزوانە دەست پێ بکاتەوە.
سەبارەت بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش کە مانگانە زیاتر لە 300 ملیار دینارە، لە وەزارەتی دارایی هەرێم کۆدەکرێتەوە و بۆ پرۆژەکان، دەرمان و نەسریەی وەزارەتەکان خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنە نوێیەکەدا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانە کرد و چاوەڕوان دەکریت پێش جەژن مووچەیەکی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەوە یەکەم جارە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیەکی فەوتاویان وەردەگرنەوە، لەگەڵ ئەوەش یەکەمجارە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا دوو مووچە بەسەر یەکەوە وەربگرن.
ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بانکی بازرگانیی عێراقەوە دابین کرد، کە بەپێی بڕیاری حکومەت پارەکە دەبێت لە بودجەی 2024ـی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، قەرزەکانی بانکی بازرگانی کە لەسەر هەرێمی کوردستانە، عێراق دەیداتەوە و هەرکاتێک یاسای بودجە و بڕگەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان جێبەجێکران، لە پشکی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
زنجیرە سەردانەکانی ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ هەرێم و بەغدا، گەیاندنی پەیامێکی کۆشکی سپی بووە لەسەر ئەو فشارە بەردەوامانەی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکراون بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا رێککەوتن واژۆ کراو خرایە جێبەجێ کردنەوە.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*