من دەزانم ئەوە هەلێکی زێڕینە، چونکە ڕاوێژکاربیت یان لە نوسینگەکەی جیاوازی نیە زۆر هەلی گەورەت بۆ دێتە پێش
مرۆڤ ئازادە چۆن و لە کوێ کار دەکات، زۆر جاریش دەوترێت ژیان بریتیە لە دەرفەت، هەلی بونە راوێژکار قوباد تاڵەبانی دەست هەمووکەس ناکەوێ، بۆیە پێشنیار دەکەم ببیتە ڕاوێژکاری.
من دەزانم ئەوە هەلێکی زێڕینە، چونکە ڕاوێژکاربیت یان لە نوسینگەکەی جیاوازی نیە زۆر هەلی گەورەت بۆ دێتە پێش، لە ڕاستیدا تەنها ناونیشانەکە نوسینگە یان ڕاوێژکاریە ئەگینا لە ناوخۆدا دەوڵەتێکی بچوکە و پەلی بۆ زۆرشت هاویشتوە و قەت بێ کار نابیت، دەتوانی ئەوەندە پەیوەندیت لەگەل شارەوانی توندوتۆڵ بێت لە پشت مێزەکانەوە هەموو پرۆژەکانی نیشتەجێبون ناچار بکرێن بە لەدەرگادانی تۆ!
تۆش وا خۆت نیشان بدەی جەنابی سەرۆك ئاگاداری نیەو حەقی بەم شتانەوە نیە و ئەوە خۆتی پشکەکان دیاری دەکەیت، گەر لێهاتوو بیت لەوانەیە بتوانی لە سێ قۆناغدا کارت بڕوا، هەر لەسەرەتاوە کە زەویەکە وەردە گیرێ، خەلکی خۆیانت لەگەل بنێرن و فەرمانگە بە فەرمانگە و لە کاتیکی کەما زەویەکە بۆ پرۆژەکە تەرخان بکرێ، ئەوەش نەبێ دەتوانی مۆڵەتی پڕۆژە دەسکاری بکەیت،
بۆ نمونە پرۆژەیەک بەس یەکەی نیشتەجێبونە و شوێنێکی باشی هەیە و بۆ بازاڕ دەشێت، تۆ دیت و بازارێکیشی بۆ ڕاست ئەکەیتەوە و نەخشەکەی دەگۆڕی، تەبعەن باشترە وا نیشان بدەی جەنابیان ئاگاداری ئەم شتانە نین!
تۆ بە حوکمی شوێنەکەت دەتوانی ژنبراو خزمە نزیکەکانیشت تیکەل بە بزنس و دەسەڵاتەکانت بکەی لە نەخۆشخانەکانەوە بیگرە تا کۆمپانیای دەرمان و زۆر شتیتر، ئیتر گرنگ نیە لە هەلەبجەیە یان شوێنیتر دەتوانی سودیان لێ ببینی بە جۆریك دەورو بەرەکەت بکەیتە دەستڕۆیشتوو کە بتوانن گەندەڵیش بکەن و داشی پۆشن،
خراپ نیە کەسابەتی دەرمانیش باشە بۆ نا، خۆ ئەوەش نەبێ و حەزت لە کاریترهەبێ ئەوا دەتوانی بچیتە نێو تەنسیقی مەرزەکانەوە، زۆر کار هەیە بیکەیت و بێ کار نابیت، پێموایە لەوێ لە پلایسەوە کار هەبێ تاشوتی،
ئەتوانی بە ماوەیەکی کەم ببیتە ملیۆنێر و ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە، دەست هەموو کەس ناکەوێ، خۆ ئەگەر لە بازرگانی و شەراکەت نەزانیت یان کەسایەتیت لەگەلی نا گونجێ ئەوا سەنتەرێکی توێژینەوەت بۆ دادەمەزرێنن و سەرپەرشتی ڕێکخراو و سەنتەرەکانیش جۆرێکە لە بزنس و دەتوانی وەڵامی خەلکیش نەدەیتەوە، بەتایبەت وارسی شەهید و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین ئەوان بەشێکن لەو حەشاماتە و زەرور نین و بلۆکیانکە، چونکە تۆ سەرقاڵی بە زۆر کاریترەوە کە نوسینیان بەزەرور نازانم،
بۆیە گەر لە من بپرسی بۆ دەستکەوتنی هەلیکار ئەوا پێت دەڵێم بۆ نابیتە ڕاوێژکاری کاك قوباد، لەوێ سەرقاڵی هەموو شتێك دەبی بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی خەڵك نەبێ.
عوسمان گوڵپی
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*