لەم رۆژانە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پڕۆگرامێکدا ژمارەیەک مامۆستای ئاینی بردووەتە وڵاتەکەیان. ئامانج لەم پڕۆگرامە و پڕۆگرامە هاوچەشنەکانیان ناساندنی کلتوری ئەمریکییە و ئاشنایەتی کردنە بە کۆمەڵگاکەیان بەو خەڵکانەی کاریگەری کۆمەڵایەتیان هەیە. شتێک سەرنجی منی راکێشا بەشێک لەو مامۆستا ئاینیانە کە بەشداری ئەم پرۆگرامەیان کردووە سەر بە دوو هێزە سیاسییەکانی ئیسلامییەکەی کوردستانن. ئەم مامۆستایانە بە دڵنیاییەوە
لەم رۆژانە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە چوارچێوەی پڕۆگرامێکدا ژمارەیەک مامۆستای ئاینی بردووەتە وڵاتەکەیان.
ئامانج لەم پڕۆگرامە و پڕۆگرامە هاوچەشنەکانیان ناساندنی کلتوری ئەمریکییە و ئاشنایەتی کردنە بە کۆمەڵگاکەیان بەو خەڵکانەی کاریگەری کۆمەڵایەتیان هەیە.
شتێک سەرنجی منی راکێشا بەشێک لەو مامۆستا ئاینیانە کە بەشداری ئەم پرۆگرامەیان کردووە سەر بە دوو هێزە سیاسییەکانی ئیسلامییەکەی کوردستانن.
ئەم مامۆستایانە بە دڵنیاییەوە تا هەفتەیەک پێش سەردانەکەیان دەیان و سەدان جار لە وتار و جومعەکانیان ئەوەیان بە گوێی خەڵکدا داوە کە ئەمریکا دژی ئیسلام و دین و کلتور و چی و چی موسڵمانانە! وڵاتێکە پشتیوانی جولەکەیە و ملیۆنان موسڵمانی بێ تاوانی کوشتووە! عێراق و ئەفغانستانی داگیر کردووە و خێر و بێری موسڵمانان بۆ خۆی دەبات!
کەچی ئێستا بە دەم بانگەوازی پرۆگرامێکەوە چووە کە دەرفەتیان پێ دەدات سەردانێک بۆ ئەو وڵاتە بکات کە وا لەسەر پەروەردەکراوە دژی دین و ئاینەکەیەتی.
بەشداری کردنی ئەم مامۆستایانە لەم پرۆگرامە، ئەبێت کاریگەری لەسەر گوتاریان بەرانبەر بە کۆمەڵگای ئەمریکی دروست بکات.!
سەرنجی من لەسەر ئەوەیە کاتێک تۆ پێت وایە ئەمریکا دژی کۆمەڵگا و دین و ئاین و هەرچی پیرۆزی تۆ هەیە بۆ بەشداری لە پرۆگرامێک ئەکەی کە بە خۆڕایی یەک دوو هەفتە بەو وڵاتەدا گەشتت پێ دەکات؟
کەواتە لە بنەڕەتدا خۆت بڕوات بە قسەکانی خۆت نیە.
خۆش لەوەدایە مامۆستایان تیایە ئەمریکا لە یەکەم ساتی رزگارکردنی عێراق (کە ئەو پێی وایە داگیری کردووە) ٣٠ بۆ ٤٠ ئەندامی حیزبەکەی بێ تاوان شەهید کردن! واتە یەکەم هەنگاوی رزگارکردنی عێراق بە کوشتنی براکانی ئەو دەستپێکرد.
ئەمە جۆرێکە لە دووفاقی و نەبوونی مەبدەء، بێ بەها کردنی ئەوەی کە ساڵانێکە بە گوێی خەڵکدا داویەتی.
ئاخر ناگونجێت بە خەڵک بڵێیت ئەمریکا دەوڵەتێکی کافرە! کەچی لەسەر حسابی پارەی ئەمریکییەکان بچی بۆ گەشت ق گەڕان!
ئێمەی کورد بە پشتیوانی ئەمریکییەکان ئەم هەرێمەی ئێستامان هەیە، یەک رۆژ پشتیوانی ئەوان لە دەست بدەین بۆ رۆژی داهاتوو شتێک بەناوی هەرێم نامێنێت و رۆژی دواتریش خۆمان!
١٦ی ئۆکتۆبەر بێ پشتیوانی ئەمریکا هەنگاو نرا سەدا ٥١ی خاکەکەمان لە دەست چوو!
ئەگەر ئەمە دۆخمان بێت بۆچی لەسەر حسابی داهاتووی خۆمان، گوێی نەوەکان بەوە پڕ کەین کە ئەمریکا دوژمنی سەر سەختی دینەکەمانە؟
من هیچ دژی ئەوە نیم ئەو مامۆستا بەرێزانە لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامە سەردانی ئەمریکایان کردووە بگرە بە هەنگاوێکی باشی دەزانم، بەڵام دژی ئەو گوتارەم کە کوێرانە بکەویتە دوای سیاسەتی ئەم و ئەو و کوێرانە پشتگیری لەم و لەو بکەیت!
بەس ئەوە لام پرسیارە ئەبێ ئەو مەلا بەڕێزانە کە هاتنەوە دیسان “مەرگ بۆ ئەمریکا بڵێنەوە؟”
ئەگەر ئەورووپا بە سەدەیەک لە پێش ئێمەوە بێت، ئەوە ئەمریکا بە نیو سەدە لە پێش ئەورووپایەوە، بۆیە خوا یار بێت بەمزوانە سەردانێکی ئەو وڵاتە عەزیمە دەکەم! کە مرۆڤایەتی دەبێت شانازی بە بوونیەوە بکات.
رێبوار حەمەلا ئەحمەد
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*