هەندێک لە ژنانی بەساڵاچوو لە ژاپۆن هەوڵی چوونە زیندان دەدەن

هەندێک لە ژنانی بەساڵاچوو لە ژاپۆن هەوڵی چوونە زیندان دەدەن

بە گوێرەی ئامارەکان بەساڵاچوانی ژاپۆن خواستنی چوونە زیندانیان هەیە تا چاودێری بکرێن

کوردنیوز:

لە ژاپۆن ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی بەساڵاچوو، بەتایبەتی ژنان، سەرپێچی یاسایی ئەنجام دەدەن بە مەبەستی چوونە ناو زیندان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەیانەوێت ڕزگارییان بێت لە تەنیایی کە هیچ کەسێکیان نییە، یاخود هەژاری.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ماڵپەری بی بی سی یەکێک لە زیندانییەکان کە تەمەنی ٨١ ساڵە، باسی لەوە کردووە بە تۆمەتی دزیکردن لە یەکێک لە دووکانەکان زیندانی کراوە، نایەوێت ژوورەکەی بەجێ بهێڵێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کوڕەکەی پێی وتوە کە ناتوانێت چاودێریت بکات و ئاواتی خواستووە کە لە ژیاندا نەمێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی OECD زیاتر لە ٢٠٪ی کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ هەژارن ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان ڕێگە بەو کەسانە نادەن کە تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵە کار بکەن.

بەهۆی ئەم هۆکارانەوە ژمارەی زیندانیان کە تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠٣ وە تاکوو ئێستا چوار هێندە زیادی کردووە.

شیرناگا، لە یەکێک لە زیندانەکانی ژاپۆن کار دەکات بە ماڵپەڕی بی بی سی ڕاگەیاندووە”ئێمە دەبێت زیندانییەکان خاوێن بکەینەوە و چاودێریان بکەین بەم هۆیەشەوە لە خانەی بەساڵاچووان دەچێت نەک زیندان”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان