لەسەر دەستگیرکردنی ئەندامێکیان هێزێکی کۆماندۆ مەفرەزەیەکی ئاسایش کەلەپچە دەکەن
کوردنیوز:
هێزێکی ئەمنی سەر بە كۆماندۆـ، له ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به گه‌رمیان، په‌لاماری به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه ده‌ده‌ن و له كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌ده‌ن و كه‌له‌پچه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بەهۆی ده‌ستگیركردنى كه‌سێك كه له باخێكدا ته‌قه‌ى كردوه و نزیك بوه له “هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ”ـوه.
بە گوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە رۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ روویداوە، دوای ئەوەی ئاسایشی ناحیه‌ى مه‌یدان له گه‌رمیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له بونى ده‌ستڕێژێكى زۆری ته‌قه‌كردن له باخێكى نزیك ناحیه‌كه، مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایش به سه‌رپه‌رشتی خودی به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه چونه‌ته سه‌ر باخه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردوه كه ته‌قه‌ى كردوه و ره‌وانه‌ى گرتوخانه‌ى ئاسایشی گه‌رمیانیان كردوه له كه‌لار.
پاش روداوه‌كه، هێزێكی کۆماندۆ له كه‌لاره‌وه گه‌یشتونه‌ته ناحیه‌ى مه‌یدان و دەوری مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایشیان داوە و چەکیان روو لێ کردوون تەنانەت وەک شایەتحاڵانی رووداوەکە گێڕاویانەتەوە، هێزەکەی کۆماندۆ میلی چەکەکانیان لە هێزەکەی ئاسایش هێناوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هێزەکەی کۆماندۆ كارمه‌ندێكى ئاسایشیان ده‌ستگیر كردوه و لێیانداوه و وتویانه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراوه ئازادی بكه‌ن و پێیان بده‌نه‌وه.
جیا لەوە “هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ” كه پله‌دارێكیان له‌گه‌ڵ بووه، چەکیان روبه‌ڕوى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی مه‌یدان كردوه‌ته‌وه، سەرەرای ئەوەی لایان ناسراوەتەوە کە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئاسایش سكاڵایان له‌سه‌ر “هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ” تۆمار كردوه و به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراون.
زانیارییەکان یەکەمجار سایتی رادیۆی ده‌نگ بڵاویکردەوە، رادیۆکە گرنگی بە رووداوەکانی گەرمیان دەدات و چالاکییەکانی ئەو سنوورە بڵاودەکاتەوە،هەریەکە لە به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی مه‌یدان و به‌ڕێوبه‌رى فه‌وجی هێزه‌كانى كۆماندۆ له گه‌رمیان وەڵامی پەیوەندییەکانی پەیامنێری رادیۆکەیان نەداوەتەوە.
هێزەکانی کۆماندۆ سەر بە یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگەن، دوای رووداوەکانی ٨ی تەمموز بافڵ تاڵەبانی ئەو هێزانەی خستەوە ژێر دەستی خۆی و رۆڵی سەرەکی لەناو هێزەکانی دیکەی ئەو حیزبەدا پێ داون.
ساڵی رابردووش ژمارەیەک رووداوی کوشتن و تەقەکردن لەلایەن ئەندامانی ئەو هێزەوە روویاندا.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*