بەغدا مەرجی نوێی بۆ رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم داناوە

بەغدا مەرجی نوێی بۆ رەوانەکردنی پارە بۆ هەرێم داناوە

تا ئەو کاتەی پارەی داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی عێراق نەکرێت هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نایەت

کوردنیوز:

میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی عێراق هاتوونەتە هەولێر بە شاندی هەرێمیان وتووە تا ئەو کاتەی پارەی داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی عێراق نەکرێت هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نایەت.

بە گوێرەی سەرچاوەیەک بۆ میدیای پارتی :”حکومەتی فیدڕالی داوای ڕادەستکردنی مانگانە 80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەبێت دەست پێبکات لە بەرامبەردا پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکەن.”

دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتوون لەهەولێرن و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی داراییو ئابووری هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر کۆی پرسەکانی پەیوەست بە مووچە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەکەن.

هاتنی ئەم شاندە بۆ هەرێم دوای سەردانی شاندێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم هات بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لەسەر مووچەی فەرمانبەران.

بۆ ساڵی رابردوو بەغدا بڕی زیاتر لە ١١ ترلیۆن دیناری وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە کرد کە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بەشی هەر دوانزە مووچەکەی دەکات بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم تەنیا ١١ مووچەی دابەشکردووە.

هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا نەکراوە، کەچی لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران کراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان