لە ٢٠٢٤دا وەزارەتی دارایی هەرێم توانای دابەشکردنی ١٢ مووچەی هەبووە

لە ٢٠٢٤دا وەزارەتی دارایی هەرێم توانای دابەشکردنی ١٢ مووچەی هەبووە

بە گوێرەی ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی خۆی بڵاویکردووەتەوە نەک پارەی تەواوەتی مووچەی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە بەردەستدا بووە بەڵکو زیادەیشی هەبووە.

کوردنیوز:

بە گوێرەی ئەو داتایانەی وەزارەتی دارایی خۆی بڵاویکردووەتەوە نەک پارەی تەواوەتی مووچەی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە بەردەستدا بووە بەڵکو زیادەیشی هەبووە.

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم لە دوایین روونکردنەوەیدا دانی بەوەدا ناوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر لە ١٠ ترلیۆن و ٧٥٠ ملیار دیناری ڕەوانە کردووە!

ئەم بڕە پارەیە بەشی دابەشکردنی ١١ مووچەی تەواوەتی فەرمانبەرانی هەرێمی هەبووە بەڵام تەنیا ١٠ مووچەی لێ دابەشکردووە، بەو پێیەی ئەو بڕە پارەیە دابەش بکرێتە سەر ١١ مانگدا هەر مانگی زیاتر لە ٩٧٧ ملیار دیناری بەردەکەوێت!

بەو مانایەش عێراق ١١ مووچەی بە تەواوەتی رەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێم بەم پارەیە تەنیا ١٠ مووچەی دابەشکردووە! هێشتا مووچەکانی مانگی ١١ و ١٢ دابەش نەکراوە،

بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی دیکەی وەزارەتەکە کە لە٢٩ی ١٢ی ٢٠٢٣ بڵاویکردووەتەوە دان بەوەدا دەنێت داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارە و ساڵانە دەگاتە چوار ترلیۆن دینار!

وەزارەتی دارایی وتوویەتی، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٩٩ ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ بە بەغدا داوە (نزیکەی ٤٠٠ ملیار) بەوەش ٣ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دیناری بە نزیکەیی لەبەردەستدا ماوە!

هەر وەزارەتەکە لە دوو روونکردنەوەی فەرمیدا لەمساڵ و ساڵی رابردووش وتوویەتی خەرجی وەزارەتەکان مانگانە ١٦٠ ملیار دینارە، بەوەش ترلیۆنێک و ٩2٠ ملیار دیناری بۆ خەرجی وەزارەتەکان رۆشتووە!

کەچی هێشتا ترلیۆنێک و ٦٨٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە کە بەشی زیاتر لە مووچە و نیوێکیش دەکات! هەر بە وتەی خۆیان مووچەی مانگێکی مووچە خۆران ٩٥٠ ملیار دینار تا نزیک بە ترلیۆنێک دینارە!

بەم پێیەش وەزارەتی دارایی هەر بەو ژمارانەی خۆی کە باسی کردووە دەتوانێت مووچە نەدراوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بدات و زیادەشی لێ بمێنێتەوە!

بە گوێرەی چاودێرانی دۆخی دارایی هەرێم داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم زۆر لەوە زیاترە کە راگەیەندراوە چونکە زۆرینەی داهاتەکە ناگەڕێتەوە خەزێنەی دارایی.

ئەمە جگە لەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ دەست بەرپرسانی یەکەمی پارتی و یەکێتی دەکەوێت، کە رۆژانە سەر و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرێت! داهاتەکەی ناگەڕێتەوە سەر خەزێنەی حکوومەت.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو مووچەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دابەش نەکراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان