دوای دواخستنی دواجار پارەی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێم رەوانە دەکرێت
کوردنیوز:
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردەوە ئەمڕۆ چەکی کۆتایی بڕەپارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەگاتە سەر حسابی وەزارەتەکەیان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، کۆی گشتی پارەکە سەت و بیست و پێنج ملیار و هەشت سەت و پەنجاو دوو ملیۆن دینارە.
لەو بڕە چل و حەوت ملیار و شەش سەت و چل و دوو ملیۆن دیناری بەر سلێمانی، چل و چوار ملیار و چل و پێنج ملیۆن دیناری بەر هەولێر و سی و چوار ملیار و سەت و شەست و پێنج ملیۆن دیناری بەر سلێمانی دەکەوێت.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*