هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێشنیازەکەی تورکیایان بۆ چۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە كۆبانێ پەسەند نەكردوە
کوردنیوز:
پێگەی هاوار نیوز بڵاویكردەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پێشنیازەکەی تورکیایان بۆ چۆڵکردنی چەند ناوچەیەک لە كۆبانێ پەسەند نەكردوە بەوەش ئەو ئاگربەستەی کە بڕیار بوو لەنێوان هەردوولا رێککەوتنی لەسەر بکرێت شکستی هێناوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەکە تورکیا داوای لە هەسەدە كردوە؛ چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژئاوای کۆبانی چۆڵ بکات، بەڵام هەسەدە رەتی كردوەتەوە كە داواكارییەكەی ئەو وڵاتە جێبەجێ بكات.
پێشتر مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ڕێگەی نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئاگربەست لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەوڵەتی تورکیا و گرووپەچەکدارەکانیدا ئەنجام دەدرێت.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*