ئێران پێشوەخت زانیاری لەبارەی هەوڵی کوشتنی حەسەن نەسڕوڵلا هەبووە

ئێران پێشوەخت زانیاری لەبارەی هەوڵی کوشتنی حەسەن نەسڕوڵلا هەبووە

ئێران پێشوەخت زانیاری لەبارەی هەوڵی کوشتنی حەسەن نەسڕوڵلا هەبووە و هەوڵیداوە لە لوبنان بیباتە دەرەوە.

ئێران پێشوەخت زانیاری لەبارەی هەوڵی کوشتنی حەسەن نەسڕوڵلا هەبووە و هەوڵیداوە لە لوبنان بیباتە دەرەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران هۆشداری داوە بە حەسەن نەسڕوڵا،  پێش چەند رۆژێك لە كوژرانی،  داوای لێكردووە لوبنان بە جێبهێڵت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز لە دوای روداوی تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندی حزبوڵا, خامنەیی پەیامێکی بۆ نەسڕوڵا ناردووە و داوای لێكردووە لوبنان بەرە ئێران جێبهێڵێت.

خامنەیی لەنامەكەیدا ئاماژەی بەو راپۆرتە هەواڵگرییانە كردووە كە باس لەوە دەكەن، ئیسرائیل لەناو حزبوڵادا سیخوڕی هەیەو پلان بۆ كوشتنی دادەڕێژێت.

بەپێی زانیارییەکان پەیامەکەی خامنەیی لەرێگەی عەباس نیلفروشان، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بە نەسڕوڵڵا گەیەندراوە، نیلفروشانیش لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا لەگەڵ نەسڕوڵڵا کوژرا.

رۆیتەرز پێشتریش ئاشکرای کردبوو خامەنیی كە لە رۆژی شەممەی رابردوەوە برواتە شوێنێكی زۆر پارێزراو، بە فەرمانی راستەوخۆی خۆی شەوی سێ‌ شەممەی رابردوو نزیكەی (200) موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان