فوئاد حوسێن: توانیمان وەڵامی ئەمەریکا بۆ هێرشەکەی سەر عەین ئەسەد ڕابگرین

فوئاد حوسێن: توانیمان وەڵامی ئەمەریکا بۆ هێرشەکەی سەر عەین ئەسەد ڕابگرین

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاشکرای کرد، بە هەوڵی عێراق، ئەمەریکا دەستبەرداری هێرشکردن بۆ سەر گروپە چەکدارەکان بووە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئاشکرای کرد، بە هەوڵی عێراق، ئەمەریکا دەستبەرداری هێرشکردن بۆ سەر گروپە چەکدارەکان بووە، ئەوەش بووەتە هۆی دواخستنی پڕۆسەی ڕاگەیاندنی وادەی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: گفتوگۆی تایبەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان بەردەوامە، عێراق توانی ئەمەریکا ڕازی بکات، وەڵامی ئەو هێرشە نەداتەوە، کە بەم دواییانە کرایە سەر سەربازگەی سوپای ئەمەریکا لە عەین ئەسەد.

هەروەها وتی: ئێمە لە هەوڵداین لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ ئەوەی عێراق ڕانەکێشرێتە ناو حا‌ڵەتی شەڕ و کۆمەڵگەی عێراق و دەوڵەت نەکەوێتە حاڵەتی کردار و پەرچەکردارەوە.

لە بارەی پارتی کرێکارانی کوردستانیشەوە، فوئاد حوسێن وتی: پێویستە سوپای تورکیا لە قۆناغێکی دیاریکراو بکشێتەوە و بوونی پارتی کرێکاران بووەتە کێشە بۆ عێراق.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان