کێ لە پشت هێرشەکەی سەر غازی کوردستانەوەیە؟

کێ لە پشت هێرشەکەی سەر غازی کوردستانەوەیە؟

ئێوارەی رۆژی رابردوو بە درۆنێکی خۆکوژ هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری کوردستان و بەهۆیەوە چوار کارمەندی کێڵگەکە کوژران و سیانی دیکەش بریندار بوون.


ئێوارەی رۆژی رابردوو بە درۆنێکی خۆکوژ هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری کوردستان و بەهۆیەوە چوار کارمەندی کێڵگەکە کوژران و سیانی دیکەش بریندار بوون.
تەواوی گومانەکان ئاڕاستەی ئێران و گرووپە وەلائییەکان سەر بەو وڵاتەیە لە ناو عێراق کە لە پشت هێرشەکەوە بن.
ئەوەی تا ئێستا روون بووەتەوە ئەوەیە ئامانجی ئەو هێرشە بۆ رێگری کردنە لە هەر فراوانبوونێکی کێڵگەی کۆرمۆر بۆ هەناردکردنی غاز بۆ دەرەوە و ناوخۆی عێراق چونکە لە هەردوو بارەکەدا ئێران زەرەرمەندی گەورە دەبێت.
لە سەردانەکەی هەفتەی رابردووی سودانی بۆ واشنتن، بەشێکی ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ ئەمریکییەکان ئەنجامیداوە کۆتایی هێنانە بە هاوردەکردنی غاز لە ئێران کە ئەوە زیانێکی گەورەی ئابووری بە تاران دەگەیەنێت چونکە عێراق تاکە وڵاتی هاوردەکاری غازی ئێرانییەکانە.
ئەمریکییەکان ئامۆژگاری سودانییان کردووە کە پشت بە غازی بەرهەمهاتووی ناو وڵاتەکەی ببەستێت و باشترین بژاردەش غازی کۆرمۆرە کە ئێستا ئامادەی هەناردەکردنە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو درۆنە خۆکوژییە خۆی بەو بەشە نوێیەدا کێشاوە کە بەم دواییانە پەرەی پێدراوە وەک ئامادەکارییەک بۆهەناردەکردنی غاز بۆ پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
بە بڕوای شارەزایان ئێران و گرووپە وەلائییەکانی بەم هێرشە دەیانەوێت پەیامی ئەوە بدەن کە رێگە نادەن مەترسی لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان لەناو عێراق دروست بێت.
ئێران یەکەمجاری نیە کە هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی جیاجیادا دەکاتە ئامانج کە دواینیان مووشەکبارانکردنی هەولێر و کوشتنی سەرمایەدارێکی دیاری بواری وزە بوو.
دوای هێرشەکە هەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا و خودی حکوومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەیان کرد.
بالێۆزی بەریتانیا لە بەغدا رایگەیاند هێرشەکە ئامانجی ئابووری و سیاسی لە پشتەوەیە، ئەوەش ناڕاستەوخۆ تارانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.
ئەمە یەکجار نیە کە کێڵگەی کۆرمۆر دەکرێتە ئامانج، بەڵام هێرشی ئەمجارە لەوانەی رابردوو زۆر جیاواز بوو چونکە ئەو چەکەی بەکارهێنرابوو ورد و کاریگەر بوو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

سەرنجێک بنووسە

ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*

دوایین بڵاوکراوەکان

سەرنجدراوترین

ڤیدیۆ هەڵبژێدراوەکان