سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد، 130 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگی ئازار گه‌یشتووه‌ته دەستیان و تا رۆژی یەکشەممە تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانیان پێ دەگات.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5ـی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازاری بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كه له سبه‌یه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار ده‌كرێت.
له ده‌ستپێكی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 2014ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی كه‌متر له 10 ڕۆژدا خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی دوو مانگ بڵاوبكرێته‌وه.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار دوای ئه‌وه دێت، موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئه‌یلولی 2023ه‌وه تا كۆتایی مانگی ئازار ته‌نیا دوو موچه‌یان پێ‌درابوو، كه ده‌یكرده نزیكی شه‌ش مانگ.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات و ئازار دوای ئه‌وه هات، كه دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا، هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداد و هه‌ولێر پابه‌ند بن به دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا و هاوتای موچه‌خۆرانی عێراق، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانیش موچه وه‌ربگرن.
سەرنجێک بنووسە
ئیمەیڵەکەت لەگەڵ سەرنجەکەدا بڵاونابێتەوە، ئەوانەی هێمای (*) پێوەیە زەرورین!*